پشتیوان کەریم- سۆران:
بەهۆی سارد بوونی کەش وهەوا و دابەشنەکردنی غازی بازرگانی وایکردووە خواست لەسەر غازی ماڵان زیاد ببێت.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری کارگەی غازی دیانا، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” غاز کەم نەبووە، بەڵام خواستی لەسەری زیادی کردووە، ئەوە بڕەی کە پێشتر دەهات ئێستاش هەر هەمان بڕە، نرخەکەشی کەم و زیاد نەبووە هەر وەک خۆیەتی، بەڵام بەهۆی نزیک بوونەوەی وەرزی سەرما و نەبوونی غازی بازرگانی وایکردووە خواستی لەسەری زیاد دەبێت .
زکری محمد مستەفا، بەرپرسی کارگەی غازی دیانا، ڕوونیشیکردەوە: ڕۆژێک نا ڕۆژێک غار دەدرێت بەبریکارەکانە و ئەوانیش بەسەر هاووڵاتییان دابەشی دەکەن، هەروەها هەروکارگەیەک مانگانە پێویستی بە بیست تانکەر غاز هەیە .
ئاماژەشی بەوەدا، لە ئێستا دووکارگەی غاز لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران هەن، کارگەی دیانا 17تانکەر و کارگەی ئاشتی 18تانکەر، بەگشتی لەمانگێکدا 35 تانکەر غاز بۆ قەزای سۆران ڕەوانە دەکرێت و بەسەر بریکارەکان دابەشدەکرێت هەر تانکەرێکیش بەشی 19بریکاری غاز دەکات .”