موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی:
ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێکی پڕۆژەی ڕێگای گوندەکانی دۆڵی زەرزێ لە سنووری سیدەکان کۆتایی بە کارەکانی هێنرا و قیڕ کرا .
ئیحسان چەلەبی قائیمقامی قەزای سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” پڕۆژەی ڕێگەی سەرەکی گوندەکانی دۆڵی زەرزێ بە گوژمەی یەک ملیار و 750 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دروست کردنی کراوە و ئەمڕۆ کاری قیڕ کردنی بۆ کرا و شەش کیلۆمەتر قیڕ دەکرێت.
قائیمقامی قەزای سیدەکان، دەڵێت:” بەهۆی نەبوونی هیچ ڕێگەیەکی دیکە وەک ” بەدیل ” ناتوانرێ پڕۆژەکە بەیەکجاری قیڕ بکرێت، بۆیە قۆناغ بە قۆناغ کۆتایی بە کاری قیڕ کردنی ئەو پڕۆژەیە دەهێندرێت و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان و گوندنشینان و ئاسانکاری زۆریان بۆ دروست دەبێت”.