پشتیوان كەریم – خەلیفان:
لە قەزای خەلیفان پڕۆژەیەكی ئاو بە گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت. بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، دەڵێت، بە جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژەیە خەلیفان لە پڕۆسەی دابەشكردنی ئاو بە تانكەرین ڕزگار دەبێت.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، لەبارەی پڕۆژەی نوێ لە سنووری قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ زاری كرمانجی گوتی: چارەسەركردنی پڕۆسەی ئاوی تانكەرین و دابینكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان بەردەوامە.
تەحسین سەعبدولا، هێمای بۆ ئەوەشكرد: لە قەزای خەلیفان پڕۆژەیەك بە گوژمەی یەك ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت، بەجێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە گرفتی ئاو لە سنووری ئەم قەزایە چارەسەر دەبێت و ئێدی هاووڵاتییان پێویستییان بە تانكەر نابێت.