مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، هاووڵاتییان دەتوانن تەنها لە ڕێگەی دوو بنکەی تەندروستی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی وەربگرن.
نەجات ئەمیر، بەرپرسی بنکەی تەندروستی گۆرەتوو، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە 16-10-2023، هاووڵاتییانی سنووری قەزای مێرگەسۆر دەتوانن لە ڕێگەی بنکەی تەندروستی گۆڕەتوو لەگەڵ بلێ، ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی وەربگرن.
ئەو منداڵانەی لە شەش مانگی بەرەو سەرەوەن تا تەمەنی گەورە دەتوانن ڤاکسینی وەرزی وەربگرن، بۆ ئەوەی تووشی پەتای وەرزی نەبن.