مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەدان كێڵگەی پەڵەوەر هەن، بەشێكی زۆر لەو كێڵگانە كەوتوونەتە سنووری قەزای مێرگەسۆر، بەرپرسی فەرمانگەی كشتوكاڵی بارزان، دەڵێت: خەرجی زۆر وای كردووە هاووڵاتییان پەرە بە كێڵگە پەلەوەریەكان نەدەن.
بەرپرسی فەرمانگەی كشتوكاڵی بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە دەڤەری بارزان 95 پڕۆژەی پەڵەوەری هەن، كەچی تەنها 20 پڕۆژە كار دەكەن.
ئەمیر مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی كشتوكاڵی بارزان، باس لەوەش دەكات: كڕینی جووجەلە بە دۆلارە و فرۆشتنی مریشك بە دینارە، بە بەردەوامیش نرخی دۆلار لە گۆڕاندایە و باجێكی زۆریش خراوەتە سەر كەلوپەلی كێلگەكان كە لە دەرەوە دێن، ئالیك گران بووە، هەژماركردنی نرخی كارەبای پڕۆژەكان بە بازرگانییە، ئەوەش بارگرانییە بۆ خاوەن پڕۆژەكان و ناجێگیری نرخی كەلوپەلی پێویست وەكو غاز و گازوایل و نەبوونی بازاڕێكی جێگیر هەموو ئەوانە هۆكارن بۆ ئەوەی پڕۆژەكانی پەڵەوەر دابخرێن.