محەممەد مەحموود – رواندز:
بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەك قوتابی داواكارییان پێشكەش كرد بوو بۆ وەرگرتنیان لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز دوای هەڵسەنگاندن و وردبینیكردن لە داواكاری قوتابییان بۆ ئەمساڵی خوێندن كەمتر لە ٢٠ قوتابی لە هەردوو بەشی شێوەكاری و موزیك وەرگیراون”.
دانا مستەفا، ڕاگری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی رواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن ١٤ قوتابییمان وەرگرتووە لە هەردوو بەشی شێوەكاری و موزیك لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی رواندز”.
زیاتر گوتیشی: دە قوتابی لە بەشی شێوەكاری و چوار قوتابیش لە بەشی موزیك وەرگیراون و هۆكاری كەمی وەرگرتنی قوتابییان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە قوتابییان كەمتر داواكارییان پێشكەش كردووە، هەروەها بۆ كردنەوەی بەشی تازە لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی ڕواندز ڕاگری پەیمانگە گوتی” كەمی میلاك و خراپی باڵەخانە هۆكار بووە لە بەردەم ئەوەی كە تاوەكو ئێستا نەتوانراوە بەشی زیاتر لەو پەیمانگەیە بكرێتەوە.