پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا هەر مسقاڵێك بە بەراورد بە دوێنێ دە بۆ دوازدە هەزار ڕووی لە دابەزین كردووە، هاوكات یەك ئۆنسەی زێڕ بە 1911 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن :.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 499 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 458 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 437 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 375 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .