مههدى محهممهد – زارى كرمانجي :
مەحموود عەباس سەرۆكی فەلەستین بۆ نیكۆلاس مادور سەرۆككۆماری ڤەنزوێلا، حەماس نوێنەرایەتی خەڵكی فەلەستین ناكات و بێبەرین لە شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل.
مەحموود عەباس سەرۆكی فەلەستین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نیكۆلاس مادور سەرۆككۆماری ڤەنزوێلا ئاشكرای كرد كە حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناكات و بێبەری بوونی وڵاتەكەی لە شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند.
سەرۆكی فەلەستین لە درێژەی پەیوەندییەكەی لەگەڵ سەرۆككۆماری ڤەنزوێلا، ئیدانەی كوشتنی هاووڵاتییانی سڤیل دەكات لەلایەن هەردوولای شەڕكەر و داواكاریشە بە زووترین كات ئیسرائیل و حەماس بەندكراوان ئازاد بكەن و داواش لە ئیسرائیل دەكات هێرشەكانی بۆسەر گەلی فەلەستین ڕابگرێت و ڕێگە بدات ڕێڕەوە مرۆیییەكان بكرێنەوە بە ڕووی ئەو هاوكارییانەدا كە بۆ كەرتی غەززە دابین كراون.