پشتیوان كەریم -سۆران:
بەپێی هەواڵێكی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران كە كۆپیەكی دەست زاری كرمانجی كەوتووە، لەچوارچێوەی كارو چاڵاكییەكانماندا هەڵمەتی گرنگیدان بە سروشت و ژینگەی شاری سۆران دەستپێكردووە.
لە ڕاگەندراوەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران هاتووە: ئامادەكاری بۆ دارچاندن لە ناوەندی شەقامی شەهیدی فەرماندە میرە عبدالرحمن دۆلەمەری لە گەرەكی ئیسقەڵا دەكرێت، بە مەبەستی زیاتر گرینگیدان بە ڕێژەی سەوزایی و بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەی كە لە پلانی ساڵ دانرابوو”.