د. ئازا – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و هونەر بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی كار لە زانكۆی سۆران هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێكی ناوبژیوانی، لە یاری تۆپی پێ بۆ قوتابییەكانی، لە پێناو دروستكردن و بەرەو پێش چوونی بواری ناوبژیوانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشداربووان دەتوانن لە داهاتوودا ببن بە ناوبژیوانی خولەكانی كوردستان و عێراق.
وانەكانی خول بەشێوەی تیۆری و پڕاكتیكی لە لایەن ناوبژیوانی پلە یەكی كوردستان و عێراق و سەرپەرشتیاری یاریەكانی خولەكانی كوردستان ( كاپتن فواد برادۆستی ) دەوترێتەوە.
شایانی باسە ئەم خولە ئەمڕۆ دەست پێدەكات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە كۆتایی خولەكەدا بەشداربووان بڕوانامەیان پێ دەبەخشرێت.