پێشهوا ههورامانی گووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ” حكوومەتی فیدراڵی تەنها لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، مووچەی فەرمانبەران دهنێرێت”.
پێشەوا هەورامانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند” محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دڵنیایی داوەتە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە حکوومەتی عێراق راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت، چونکە نادەستوورییە، بەڵکو لە رێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکەن”.
لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، ئیمزا بۆ رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لەلایەن بەغدا کۆ کرایەوە.