به مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمانی زیاتر و پێویستیی پزیشكی و چه‌ند پرسێكی دیكه وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
د. سه‌ركار سورچی، گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/10/2023، ڕایگه‌یاند” د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی حاکیمە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاریی تەندروستیی ئاوارە و پەنابهرهكان و پڕۆژەکانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لە بواری تەندروستی و چەندان بابەتی دیکەی پەیوەست بە خزمەتگوزاریی تەندروستی، گەیشتە شاری به‌غدا و دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات”.