رێبوار حەمەلاو شوانی
لاپەرەکانی مێژوو دوورو نزیک دەرخەری ئەو راستییەن کە بەهیزترین هۆکاری هەر گەل و نەتەوەیەک بۆ سەرکەوتن بە سەر نەیارانیدا ئەوا خۆشەویستی و بیروباروەری نیشتیمانی و نەتەوەییە , بەتایبەت کە گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی ڕەسەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باج و قوربانیی زۆری بەخشیووە لە هەمان کاتیشدا رۆڵی ڕێبەر وسەرکردە مێژووییەکانی کورد و هەڵگرتنی ئەرک و بەرپرسیاریەتیی لە کاتە قورس و سەختەکان دا و هەروەها دروستکردنی بیروباوەری نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری و قوربانیدان لە پێناو ئازادی و سەربەست ژین مێژوویان تۆماڕکردووە و بەرچاویشە .
دەیان ساڵە نەتەوەیی کورد لەلایەن داگیرکەران و دوژمنانییەوە رووبەڕووی گەورەترین هەڵمەتی قڕکردن و هەوڵی ریشەکێشکردن بۆتەوە , هۆکاری سەرەکیشی بۆ ئەوە دەگەڕیێتەوە کە لە ژێر هیچ هەرەشە و پەڵاماردان و ئاگر و ئاسن ئامادە نەبووە نکۆڵی لە کوردبوون و کوردستانی بوونی خۆی بکات و هەروەها بوونی سەروەت و سامانێکی زۆر چ لە سەر زەووی و چ لە ژێر زەوی و هەروەها جوگرافیاییەکی لەبار لە هەموو روویەکەوە وایکردووە کە دوژمنانی چاچنۆکانە بەردەوام پەڵاماری بدەن و هەوڵی خامۆشکردن مەشخەڵی کوردایەتیی و دروستکردنی ئاستەنگ لە بەردەم پێشکەوتن و گەشەسەندن و بەدەستهێنانی مافەرەواکانی بدەرێت ، هەر ئەوەشە وایکردووە کە بەردەوام ئامادەی قوربانیدان و بەرگریکردن بووە لە شوناس و خاک و نیشتیمانی بەتایبەت کە لە ماوەی زیاتر لە یەک سەدەی رابردوویی دابەشکردنی خاک و نەتەوەەکەی بە دەستی زڵهێزان و لە ئەنجامی چەند ڕێککەوتننامەیەک بەسەر تورک وفارس و عەرەب دا رووبەڕووی هەڵمەتێکی چڕی جینۆسایدکردنی بووەتەوە تا بە ئێستاشەوە .
كورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف لە هەمان کات چەندین سەرکردەی مێژوویی لە سەر ئاستی کوردستانی گەورە لێکەوتووە کە هەموویان لە پێناو یەک ئامانجی رەوا کە ئەویش ئازادی و مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون و ڕەتکردنەوەی ژێر دەستی بووە خەبات یان کردووە و گیانی خۆشیان فیدایی نەتەوە و نیشتیمانەکەیان کردووە ، هەر لە سەر شێخ عەبدولسەلامی بارزان تا شێخ ئەحمەدی بارزان و قازی محەمەد و شێخ سەعیدی پیران و شێخ رەزا دێرسیم و مستەفا بارزانی نەمر و هتد .
دوژمنانی ئەم گەل و نیشتیمانە هەمیشە بەدوای دەرفەت و درز وناکۆکییەکی نێو ماڵی کوردستان گەڕاون تا لەو ڕێگەوە هەستی نیشتیمانپەوری و کوردپەوەری لاواز بکەن ، هەمیشە سیناریۆ و بیانووەکانیان هەندێک کەس ولایەنی دروستکراویی خۆیان هەبووە تا بە ڕێگەی هەندێک زانیارییەوە بیکەنە خاڵی لاواز دژی گەل و نیشتیمانەکەمان بەکاری بهێنەوە , ئەگینا لە چ شوێنی ئەم جیهانە یەکسانی رەها و دیموکراسی و بەتەواویی یاسا و دیموکراسی پەیرەو دەکرێت ، لە چ شوێنکی ئەم جیهان گەندەڵی و قۆرخکاری بوونی نییە ، لە چ شوێنکی ئەم جیهان خیانەت لە گەل و نیشتیمان نەبووە , بەدڵنییایەوە لە هەموو شوێنکی ئەم دونیایە کەسانی خیانەتکاران وناپاک و گەندەڵکار بوونیان هەیە و بە پیێی کات و یاسا رووبەڕووی دادگە دەکرێنەوە سزا دەدرێن بەڵام هەرگیز کار ناگاتە ئەوەی کە نیشتیمان و خاک رادەستی دوژمن بکرێت و ژێر دەستی دوژمن و داگیرکەر پەسەندکراو بێت .
پارتی دیموکراتی کوردستان , ئەو قوتابخانە بیروهزرە کوردانەیە کە لە سەر ڕیبازی بارزانی بونیاتنراوە و تێید بیروباوەری کوردپەوری و نیشتیمانپەوەری لە سەروی هەموو بابەت و بەرژوەندییەکی ترەوەیە و بەرکردەوە سەڵمێنراوە ، ئەوانەی کە پروپاگەندە دەکەن و پێیان وایە باوەری کوردایەتی و نیشتیمانپەوەری لاواز بووە و بوونی نەماوە با ئاورێک لە مێژوو خەبات و قوربانیدانی گەلە کەیان بکەنەوە ، با ئاورێک لە خەبات و ماندووبوونی هەزاران پێشمەرگە بدەنەوە , با مێژوویی زیندانیی و ئاوارەیی گەلەکەمان بخوێنەوە و با دڕندەیی و ستەمی دوژمنان وداگیرکەران بەرامبەر بە کوردو وکوردستان بخوێنەوە .
گەلی کورد ، ئەو نەتەوەیە کە بەرگەی ئەنفالی بەد ناو و کیمیاباران و بۆمبی قەدەغەکراو و کۆڕەوەیی میلیۆنی گڕت ، بەرگەی برسێتی و پەنابەری و گەمارۆی ئابووری و دارایی لە دوێنی وئێستای گڕت و دەنگی بە سەربەخۆیی و سەرەبەستی دا و بەرەنگاری دوژمنان وداگیرکەرانی ئەم گەل و قەوارەیە بووە کە ئایا ئەمە بیروباوەری پیرۆزی کوردایەیی و نیشتیمانپەوەری نییە ، بەڵکو بە دڵنییاییەوە , گەلێک لە پێناو ئازادی خوێن و گیانی بەخشیی بێت هەرگیز بیروباوەری کوردپەوەری ونیشتیمانپەوەری لاواز نابێت،. بۆیە ,خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتیمان کلیلی سەرکەوتنە و شکستی دوژمنانی کوردایەتی و کوردستانە .