شەهلا رەشید-سۆران
لە گوندە دووردەستەكان خولێكی فریاكەوتنی خێرا بۆ مامۆستایان كراوەیە، جگە لەوانەش خەڵكی دیكەش تێدا بەشداربوونە سوودمەند بوون.
ئەحمەد حەمەدەمین، لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” كردنەوەی خولی فریاكەوتنی خێرا، بە سەرەپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سۆرانە، هەروەها جگە لە مامۆستایان خەڵكی دیكەش بەشداربوونە و ئەم خولە تەنها بۆ گوندە دووردەستەكان بووە لەبەر ئەوەی دوورن لە فریاكەوتن”.
گووتیشی” خولەكە سێ قوناغە و هەر قوناغێك 18 كەس بەشداریان كردووە، لە سیدەكانیش 50 كەس بەشداریان كرد و خولەكە كۆتای پێهاتووە، هەروەها لە مێرگەسۆریش 50 كەس بەشدارن و تەنها قوناغی كۆتایی ماوە كە ئەم هەفتەیە كۆتایی پێدێت.