پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: بەشێک لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵە بە دۆلاری کۆن و دڕاو دەکەن .
حاجی محیەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو هێمای بۆ ئەوەشکرد: مامەڵەی ئەو جۆرە جیاوازە هەر دۆلارێکی کۆن ودڕاو ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت بەڵام کەمتر وەردەگیرێت لە دۆلاری ئاسایی ئەمەش هەموو نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕ نایکەن تەنها بەشکیان نەبێت کە ئەم جۆرە ئاڵوگۆڕە دەکەن.”
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی دۆلاری دڕاو یان كۆن لە بازاڕی دراوی سۆران، بە نرخێكی كهمتر دەگۆڕدرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر 100 دۆلاری دڕاوبێت، بەپێی رێژەی ئەو بەشەی كە دڕاوە یان سووتاوە نرخەكەی جیاوازی هەیە لە ئالوگۆڕكردنیدا.