زاری کرمانجی- سۆران:
دوای ئەوەی لە سێ شەوی ڕابردوو، وێستگەیەکی سووتەمەنی لەسەنتەری قەزای ناوەندی سۆران سووتا، هاووڵاتیانی ناوچەکە نیگەرانن لەڕێگەی زاری کرمانجیەوە دواکارن چیتر وێستگەی سووتەمەنی لەناو ماڵان نەبێت .
بەپێی زانیاریەکانی زاری کرمانجی شەوی ڕابردوو بەشێک لە خەڵکی گەڕەکی هەرێم لە دەورووبەری وێستگە سووتاوەکە نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە، دوا دەکەن وێستگەکە دانەنرێتەوە و بگوازرێتەوە شوێنی دیکە و لەناو ماڵان نەبێت .
لای خۆیەوە ڕاید ڕەوەند هاودیانی، گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بەزاری کرمانجی راِگەیاند:” زۆربەی ویستگەکانی سۆران، مۆڵەتی دانان و دامەزراندنیان کۆن بووە، ئەوانەی شوێنیان لە نزیك ماڵانە، دیارە بەشێکیان پێشتر دانراوون هیچ ماڵ لەدەورووبەریان نەبووە، بەڵام ئێستا ماڵ هەن و زۆربەشیان لەسەر ڕێگای سەرەکین و مەرجەکانیان %100جێ بەجێ دەکەین .
گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، دەڵێت:” هەر وێستگەیەک مەترسی لەسەر خەڵک و دانشتوانان هەبێت، هەوڵدەدەن لەڕێگەی ئیدارەی سۆرانەوە بگوازینەوە بۆ شوێنێکی دیکەی گونجاو .