محەممەد مەحموود- دیانا :
کەمتر لە دەرۆژی تر، کارەکانی پرڕۆژەی دروستکردنی شەقامی سەرەکی نێوان گەڕەکی کانی و سەروچاوەی دیانە بە کۆتا دێت کە یەکێکە لەو پرۆژانەی لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران سەرپەرشتی دەکرێت و ئەو رێگایە گرنگی زۆری دەبێت بۆ دانیشتووانی چەند گەڕەکێک و کەبوونەوەی قەرەباڵغی نێو دیانا”.
ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کوردۆ حەمەدەمین، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” لە ماوەی دەرۆژی داهاتوو کارەکانی ئەو پرۆژەیە بە تەواوی تەواو دەکرێن و هێلکاریش بۆ ئەو شەقامە دەکرێت و دواتر بە فەرمی دەکرێتەوە”.
ئەو ئەندازیارە باسی لەوەشکرد ” چەند گەڕەکێک لە شەقامە سوودمەند دەبن لە دیانە هەروەها گوندی سیتکان و قوتابییانی زانکۆ ، جگە لەوەش ڕۆڵی دەبێت لە کەمبوونەوەی قەرەباڵغی نێو دیانە کە دەبێتە ڕێگایەکی سەرەکی”.
کوردۆ حەمەدەمین ، ئاماژەی بەوەشدا ” گوژمەی ئەم پڕۆژەیە ٨٨٥ ملیۆن دینارە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران جێبەجێ دەکرێت و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕاستەوخۆ چاودێری کارەکانی جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیەی کردووە و کە پانەی ئەو شەقامە پێک دێت لە دە مەتر و کەمترین لۆفەی تێدا هەبێت.