زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی فراوان بوون و زیادبوونی رێژەی دانیشتووانی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا، چەند گوندێك لەگەڵ ماستەر پلانی شار تێكەڵابوونەو بەمەش گرفتیان بۆ دروست بووە، كە نەوەك گوند مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت نە وەك گەڕەكێكی شار.
لای خۆیەوە ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ، سەرۆكی شارەوانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” سەبارەت بەم گوندانەی كە لەگەڵ سنووری شار و شارۆچكەكان تێكەڵاو بوونە، لیژنەیەكی تایبەتمەند پێكهاتووەو دەستی بەكارەكانی كردووە بۆ یەكلایی كردنەوەی سنوورەكانیان”.
گووتیشی: ” كارەكانی لیژنەكە قۆناغی باشی بڕێوەو لە ئایندەیەكی نزیك گرفتەكە چارەسەر دەكرێت، كە لەبەرژەوەندی دانیشتووانەكەیان و شارەكەمان دەبێت.