پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار گۆڕانی بەخۆیەوە بینی بەبەراورد بەدوێنێ نزیکەی هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، هاوکات تەواوی جۆرەکانی دیکەی دراویش بەرزی ونزمیان بەسەردا هات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 160,000هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار 775لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 105 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 121دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.