زاری كرمانجی-سمیلان
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی ناوچەكەو خزمەتگوزاری، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، ناحیەی سمیلانی بەسەر كردەوە.
شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بەهاوڕێیەتی سوارا ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرپرسی فەرمانگەکانی ناحیەی سمیلان، پێشوازیمان له د. کامران بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران کرد، لە نزیكەوە سەردانی بنکەی تەندروستی گەزنەمان کرد کە سەدا ٩٥ کارەکانی تەواو بوە”.
گووتیشی: ” دواتر سەردانی بنكەی تەندروستی سمیلانی كرد و بەڵێنیدا بە کردنەوەی بەشی فریاكەوتن لە بنکەی تەندروستی سەنتەری ناحیە و نۆژەنکردنەوەو حزمەتگوزاری پزیشكان و دابین کردنی پێداویستیە تەندروستیەکان بۆ بنکەكه.