زاری كرمانجی- خەلیفان:
تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لە سنووری ناوچەی خەلیفانی پارتی 4 كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە، بۆ ئەوەی بچنە نێو كێبڕكێی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.
دڵزار موسلح، جێگری بەرپرسی ناوچەی خەلیفان، بە زاری كرمانجی گووت: تا ئێستا 4 كەس دیارن كە سیڤیان پێشكەش كردووە و داوایان كردووە، بۆ ئەوەی كاندید بكرێن، بەڵام هێشتا ناوەكانمان نەناردوون، لەبەر ئەوەی رێنماییەكانمان بۆ نەهاتووە و پێشموایە ژمارەیان زیاتر دەبێت لەوەی هەیە”.
دڵزار، زیاتر روونیكردەوە: ئەو ناوانەی گەیشتوونەتە لای ئێمە بریتین لە ( گۆران عەبدوڵڵا مەلا عوسمان، دانا عەبدولعەزیز، شێرزاد بورهان بلەیی، كۆڤان وسو ساوەیی)، هەر كاتێ لە سەرووی خۆمانەوە ئاگادار كراینەوە ناوەكانیان بۆ دەنێرین”.