زاری كرمانجی- سۆران:
سەرپەرشتیاری باخچەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران، دەڵێت: سەرەڕای هەبوونی 17 باخچەی منداڵان سۆران پێویستی بە بینای زیاتر هەیە.
مامۆستا كوردستان كەریم، سەرپەرشتیاری باخچەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕایگەیاند: لە سنووری سۆران 17 باخچەی حكومی هەن، بەڵام هێشتا هەندێك شوێن پێویستیان بە باخچە هەیە وەك: گەڕەكی جوندیان، سەروچاوە و بەرگوان، ئەو باخچانەی بینایەیان بێ كەم و كوڕییە و چێشتخانەی تایبەتیان هەیە، مانگانە بڕی دە هەزار دینار لە قوتابی وەردەگرن، بەڵام ئەو باخچانەی بەهۆی نەبوونی شوێنی چێشت لێنان، خواردن بە منداڵ نادرێت، خشتەیەكیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە ماڵەوە خواردن بۆ قوتابییان دابنێن و هیچ بڕە پارەیەك لە قوتابی وەرناگیرێت.
سەرپەرشتیاری باخچەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران، ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ بەهۆی زۆری ژمارەی سەرپەرشتیاران، باخچەكان دابەشكراون بەسەر هاوڕێی ڕەخنەگر و هەریەكە و چوار باخچەی بەر كەوتووە.