زاری كرمانجی- رواندز:
لە سنووری قەزای رواندز 4 كەس سیڤیان داوەتە ناوچەی پارتی بۆ كاندیك كردنیان لە هەڵبژاردنەكانی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.
رەئوف عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردن لە ناوچەی رواندز بە زاری كرمانجی گووت ” تا ئێستا 4 كەس كە یەكێكیان ئافرەتە سیڤییان ناردووە، تا كاندی بكرێن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان”.
زیاتر روونیكردەوە: هێشتا ناوەكانمان نەناردوون بۆ سەرووی خۆمان، چاوەرێی رێنماییەكان دەكەین، ناوەكان بریتین لە ( سمكۆ سدیق عەلی ئاغا، ئیسماعیل زارگەڵی ، مەسعود سەباح و گوڵچین فەتاح شێخۆ)، بەڵام دڵنیام كەسانی دیكەش سیڤی دەهێنین”.