زاری كرمانجی – سۆران:
بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند ” خەڵكێكی زۆر هەیە كە دەیەوێت خۆی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كاندید بكات، ئێمەش چاوەرێی رێنماییەكانین”.
كرمانج عزەت، زیاتر گووتی: لەگەڵ گەیشتنی رێنماییەكان ئێمەش دەرگای وەرگرتنی سیڤی بۆ هاووڵاتییان و كادیرانی پارتیمان دەكەینەوە و پێ داگری دەكەین كەسێكی باڵەكایەتی كاندید بكرێت، ئەو كەسەش دەبێ دانیشتووی باڵەكایەتی بێت و لێرە لەناو خۆشی و ناخۆشییەكانی خەڵكی باڵەكایەتی ژیا بێت، نەك تەنها بە ناسنامە خەڵكی باڵەكایتی بێت، بەڵام بە ساڵ باڵەكایەتی نەبینێت”.