زاری كرمانجی-سۆران:
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، دەڵێت: ماوەیەكە چەندین (ئەكاونت )و (پەیج )و (گروپ) لە سۆشیال میدیا، كەوتوونەتە بێرێزیكردن و سوكایەتی و هەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی كە دەستیان بە دەوامكردن كردۆتەوە، وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی دەزگای ئاسایشی كوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیركردن و بێڕێزیكردنە ئاگاداركردۆتەوە و رایگەیاندوە كە سكاڵای یاسایمان هەیە وەك وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەمانەوێت ڕووبەڕووی دادگایان بكەینەوە چونكە قبوڵ ناكەین بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوكایەتیان پێبكرێت، پاش ئەوەش دەركەوت هەر یەك لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان هەبوو، ئەو پلەیان بە بریارێكی فەرمی لێوەردەگرینەوە، ئەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانەش دڵنیادەكەینەوە وەزارەتی پەروەردە دەستخۆشی خەمخۆریتان لێدەكات و پاڵپشتی تەواوتان دەكات و هێرشكاران ڕووبەرووی دادگاكان دەكرێنەوە وەك چۆن لە ئەزموونەكانی پۆلی ١٢ ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ بەڕێزان لە ئاسایش و پۆلیس بەرهەمی هەبوو.
هەر بەڕێوەبەر و مامۆستایەك لەسەر ئەوەی درێژە بەكردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن دەدات توشی هەڕەشە و بێرێزیكردن دەبێت لە سۆشیال میدیا دەتوانێت سكاڵا و دۆكیۆمێنتەكان بنیرێت بۆ ژووری سكاڵای ئەلیكترۆنی وەزارەت لەرێگای ناردنی نامەی فایبەر و وەتس ئەپی ژووری سكاڵای ئەلیكترۆنی، 07505103232 و 0750510622 رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر.