زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، هاووڵاتییان و كەس و كاری سەربەزی شەهیدان ئاگادار دەكاتەوە، بەهۆكاری گواستنەوەیان بۆ بیانەی نوێ بۆ ماوەی چەند رۆژێك سەردانیان نەكەن.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، لەڕێگەی زاری كرمانجی، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادار دەكاتەوە، بەهۆكاری گواستنەوەیان بۆ بیناییەی نوێی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، دەوامی فەرمی لە رۆژی یەكشەممە 15-10- 2023 دەوەستێت و رۆژی 18-10-2023 دەوام دەست پێدەكاتەوە بۆ و رایكردنی ئیش و كاری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بینایی نوێ”.
ئاشكراشی دەكات: ” ناونیشان بینایەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، دەكەوێتە سەر ڕێگای جوندیان-سۆران تەنیشت مۆبیلیاتی مەرینۆس.