زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، ئاشكرای دەكات، دوای قیڕتاو كردنەوەی رێگای (خەلیفان-بالیسان) چەند رێگایەكی دیكەی سەرەكی سنووری ئیدارەی سۆران قیڕتاو دەكرێنەوە.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” دوای قیڕتاو كردنەوەی رێگای (خەلیفان-بالیسان) چەند بەشێكی رێگایەكی دیكەی سەرەكی سنووری ئیدارەی سۆران قیڕتاو دەكرێنەوەو كاروپڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان بەردەوامیان دەبێت”.
گووتیشی: ” لەم نزیكاندا دەست دەكەین بە چاككردنەوەو قیڕتاو كردنی بەشێكی رێگای سەرەكی (سۆران-چۆمان) هەروەها رێگا بێخاڵ لە سنووری قەزای رواندز”.