مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
رۆژی دوو شەممە 16ی ئۆكتۆبەر، بەشی زانستە گشتییەكان لە فاكەڵتیی پەروەردەی زانكۆی سۆران هەڵدەستێت بە سازدانی فیستیڤاڵی خوارد.
بەڕێوەبەری زانستە گشتییەكان لە فاكەڵتی پەروەردەی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: بەشی زانستە گشتییەكان لە فاكەڵتیی پەروەردەی زانكۆی سۆران، رۆژی دووشەمە 16 ئۆكتۆبەری 2023، لە رۆژی جیهانی خۆراكدا لەژێر ناونیشانی (بەرهەمی خۆماڵی سەرچاوەی تەندروستی مرۆڤە) فێستیڤاڵێكی خوارد ساز دەكات.
مامۆستا هەڤاڵ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری زانستە گشتییەكان لە فاكەڵتی پەروەردە، گوتیشی: لەم فیستیڤاڵەدا 35 كۆمپانیا، رێستورانت، دوكان، جووتیار و خاوەنكار بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن، هەروەها 75 جۆر خواردنی كوردەواری جۆراوجۆر لەلایەن قوتابییانی زانكۆی سۆران نمایش دەكرێت و فێستیڤاڵەكە لە كەمپسی دێڵزیانی زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.