زاری كرمانجی- سۆران:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 14/10/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی یەکشەممە 15/10/2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی پروشکە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33
سلێمانی: 32
دهۆک: 32
کەرکوک: 36
هەڵەبجە: 34
زاخۆ: 33
سۆران: 31
حاجی ئۆمەران: 21
گەرمیان: 38