كوردستان یاسین-زاری كرمانجی:
ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتووانی شارو شارۆچەكانی ئیدارهی سۆران ، روو لە كوێستانەكان دەكەن، بەمەبەستی كاری كشتوكاڵی، بەتایبەتیش بەرهەم هێنانی تەماتە.
بەگۆتەی جوتیارانی ئیدارەی سۆران، لەمساڵدا بەهۆی گرانی پێداویستییەكانی كشتوكاڵی و هەرزانی نرخی تەماتە لە بازاڕەكانداو ساع نەكردنەوەی بەرهەمەكەیان، لە بری دهستكهوتنی داهاتێك زەرو زیانی زۆریان بەركەوتووەو تەنانەت نرخی چوار كیلۆ تەماتە بەرامبەر بە سندوقێكی پلاستیكیە كە جوتیاران لە بازاڕ دەیكڕن”.
داواكارن لە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان رێگە چارەیەكی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوەو رێگری لە هاتنی بەرهەمی كشتوكاڵی بیانی بگیرێت، هەروەها تەماتەی جوتیاران هاوردەی شارەكانی عێڕاق بكرێت، بەڵكوو كەمێك لە زیان و ماندوو بوونیان كەم بكاتەوەو داهاتێك بەدەست بهێنن”.