زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
کۆمەڵێک توێژەر لە وڵاتانی ئیتاڵیا، ئوسترالیا، سوید و ئەمریکا، قۆڵێکی بایۆنییان بەرهەمهێناوە کە لە ڕێگەی بەستنی بە ئێسکەکانەوە هاوکاری دەمارەکانی لەش دەکات و دەتوانێت ببێتە هۆی کارایی بەرز بۆ بەکارهێنەرانی.
تیمی توێژینەوەی توێژەران بە سەرۆکایەتی مارکس ئۆرتیز کەتەلان، سەرۆکی بەشی توێژینەوەی دەمارە دەستکردەکان لە ئوسترالیا، توانیان دەستکردێکی ئەلیکترۆنی لەگەڵ دەمارەکانی جەستە تێکەڵ بکەن. دەستکردە نوێیەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر جوڵەکان کۆنتڕۆڵ بکات.
توێژەران بە بەکارهێنانی شێوازێکی نوێ پرۆسەیەکیان جێبەجێکرد کە تیتانیۆمی ناو دەستکردەکە بە شانەکانی ئێسکەوە دەبەسترێتەوە و بە دروستکردنی پەیوەندییەکی میکانیکی دەتوانێت کارێکی ئازادتر لە دەستکردە ئاساییەکان دابین بکات. دەستی ڕۆبۆتی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیای پرینسیلیاوە دروستکراوە، پێکهاتەی ناوازەی بەکارهێناوە کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات تا ٨٠%ی چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خۆی بە شێوەیەکی دروست ئەنجام بدات.