زاری كرمانجی-سۆران
وەك رێزگرتنێك بۆ شەهیدانی شەڕی دژبە داعش چەند ساڵێك لەمەوبەر مۆنۆمێنتی درەختی ئازادی شەهیدان، لە بەردەم هۆڵی بۆنەكانی سۆران دروستكراوەو ناوی زیاتر لە 130 شەهیدی پێشمەرگە لەسەر گەڵاكانی درەختەكە تۆمار كراوە”.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن خاوەن كۆمپانیا و سەرمایەدارێكی سنوورەكە بەناوی (عەبدلواحید مەلەكی) تێچووی مۆنۆمێنتەكەی گرتە ئەستۆی خۆی، بە چاودێری شارەوانی سۆران و قائیمقامییەتی قەزاكە دروستكراوە، هاووڵاتیانی سنوورەكەش خوازیارن خزمەتگوزاری زیاتر بە شوێنەكە بكرێت و پاركێكی بچوكیش لە دەوروبەری بنیات بنرێت.