پشتیوان کەریم – زاری کرامانجی:
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا ئێستا نزیکەی 10هەزار خێزان نەوتی سپیان لەڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە وەر گرتووە.
ئەمیر سەلیم شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت وکانزاکانی ئیدارەی سۆران هێمای بۆئەوەشکرد: لە ئێستادا پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە قەزاکانی چۆمان و سیدەکان بەردەوامی هەیە و له دوو ڕۆژی ئایندە کۆتایی پێدەهێت”.
ئاشكراشی دەكات: ” لەهەفتەی داهاتووشدا هاووڵاتییانی هەریەک لە قەزاکانی میرگەسۆرو خەلیفان و رواندوز سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران نەوتیان بەسەر دابەش دەكرێت.