زاری كرمانجی-سۆران
بەگوژمەی زیاتر لە ملیۆن و نیوێك دینار، بەردی بناغەی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی دوو سایدی “پیشەسازی كۆن ـــ دێڵزیان” لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران دانرا دەست بەجێكردنی دەكرێت.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەمڕۆ پێنجشەممە لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و بەرپرسی لقی١٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهرام عەریف یاسین، بەرپرسانی حكوومی و حزبی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای كارساز، بەردی بناغەی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی دوو سایدی “پیشەسازی كۆن ـــ دێڵزیان” لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران داندرا”.