بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی فاكەڵتیی پەروەردەی زانكۆی سۆران، ئامادەكاری بۆ ساز دانی فیستیڤاڵی خواردن دەكات.
فیستیڤاڵەكە لە ژێر دروشمی ( بەرهەمی خۆماڵی سەرچاوەی تەندروستی مرۆڤە) دەبێت و رۆژی دووشەمەی داهاتوو 16-10-2023 لە ناو كەمپی دێلزیانی زانكۆی ئەنجام دەدرێت.