كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران كۆنسێرتێكی گۆڕانی بەرێوە دەچێت و هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت بێ بەرامبەر بەشدار بێت.
یوسف عومەر بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەری سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” كونسوڵخانەی چیك بە هاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لە ژێر چاودێری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆنسێرتێكی ئۆپێرا ساز دەكات”.
زیاتر روونیكردەوە ” ئەندامانی گرووپی ئۆپێرای ( رەن ئۆپێڕوونی چیك) كۆمەڵێك گۆڕانی پێشكەش دەكەن”.
زیاتر گووتی ” ئەم چالاكییە مۆسیقا و گۆڕانییە بۆ یەكەم جارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام دەدرێت و ئەو گرووپەش كە چالاكییەكە ئەنجام دەدەن لە كەسانی بەناو بانگی وڵاتی چیكن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی سۆران و عاشقانی گۆڕانی دەكەم، ئەمڕۆ ئامادە بن و چێژ لەم ساتە پڕ لە مۆسیقایییە وەربگرن”.