بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشت بە هەردوو شێوازی دەنگدانی ئەلیكترۆنی و دەستی، دەبەسترێت و ئەگەر هاوتا نەبوون دووبارە جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكان دەكرێت.
جومانە غولای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند” بۆ گەرەنتی بێگەردی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی دەنگەكان لە سەرجەم وێستگەكانی دەنگدان بكرێت، لە دوای كۆتایی هاتنی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی، ئەمەش بەمەبەستی بەراوردكردنی هەردوو ئەنجامەكە”.
ئەم برسە زیاتر روونیكردۆتەوە “ئەگەر ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتان بوون، پشت بە ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكە دەبەسترێت، بەڵام ئەگەر ئەنجامەكان بە رێژەی كەمتر لە 5% وەك یەك نەبوون ئەوكات پشت بە ئەنجامی ژماردنی دەستی دەبەسترێت، بەڵام ئەگەر رێژەی ناهاوتانەبوونەكە زیاتر بوو لە 5%ی تێكڕای كارتە دروستەكانی دەنگدان، ئەوكات دەنگەكانی ئەو وێستگەیە دەگوێزرێتەوە بۆ ناوەندی وردبینی ناوەندی پارێزگاكە بە مەبەستی دووبارە جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەكان بەشێوەی دەستی و كۆمیسیۆن پشت بە ئەنجامی ئەو ژماردنەوەیە دەبەستێت.”