زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌عێراق كۆبوونه‌وه و دۆخی په‌نابه‌رانیان تاووتوێكرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و تۆماس سیله‌ر باڵیۆزی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لە سیلەر وەك باڵیۆزی نوێی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە كار و ئەركی نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها پشتگیریی هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا، دەربڕی.
لای خۆیەوە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری سەرۆكی هەرێمی کوردستان و كاركردنی لە عێراق نیشاندا و پوختەیەكی دەربارەی پلانی داهاتووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە پێشخستنی بوارەكانی ئابووری و سەقامگیری و مافەكانی مرۆڤدا.
تاووتوێكردنی دۆخی پەنابەران و میكانیزمی ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو. (هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كردووه).