زاری كرمانجی – دوای ڕێکارە یاسایی و سەربازییەکان بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ھەزار ئەفسەری ھێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای کرد، ئەو ئەفسەرانەی خانەنشین کراون بەپێی یاسا بووە.
بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیستی ئەو ئەفسەرانەی داوای خانەنشنییان کردبوو ئیمزا کرا، کە پێک ھاتبوون لە دوو ھەزار و ٦١ ئەفسەر لە مولازمەوە تا پلەی عەمیدی پێشمەرگە، ئەویش دوای بڕینی ڕێکارە سەربازی و یاسایییەکان بۆ خانەنشینبوونی ئەو ئەفسەرانە.
سەرچاوەیەک ڕاگەیاند: “ئەو ئەفسەرانەی ناویان لە لیستی خانەنشینیدا ھاتووە سەر بە یەکەی ٨٠ی ھێزی پێشمەرگەن و دوای تەواوبوونی خزمەتی سەربازییان بەپێی یاسا ناویان خراوەتە لیستی خانەنشینی بۆ ئەوەی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە پەسەند بکرێن و کۆتایی بە ڕاژەی سەربازییان دێت لەنێو ھێزەکانی پێشمەرگەدا.”