پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” هەڵمەتەكانی لیژنەی ئابووری بەردەوامیان هەیە گەڕان وپشكنین بۆ هەموو شوێنێكی سنووری قەزای ناوەندی سۆران دەكەین.
سەرۆكی لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بۆ هیچ فرۆشریارێك سازش ناكەین لەكاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەكانمان لەئەگەری پابەند نەبوو وەك لێژنەی ئابووری ئاگاداری دەكەینەوە بۆ جاری دووەم پێبژاردنیان بۆ دەكەین، هاوكات لەجاری سێیەم شوێنەكەی دادەخرێت.
جەختی لەوەشكردەوە:” پێبژاردنەكان بەپێی شوێنەكان دەگۆڕێت، لە 50هەزار تا 750هەزار دینار پێبژاردن دیاری كراوە، لەئەگەری داخستنیش گەر پابەند نەبوو دووبارە داخستن بۆشوێنەكە دەكەین ناوی شوێنەكەش بڵاو دەكەینەوە، دوا لەهاوڵاتیانیش دەكەین لەئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێك دەتوانن لیژنەی لێ ئاگادار كەنەوە تاكوو ساردانی شوێنەكە بكەن و ئیجرائاتی لەگەڵ بكرێت”.