بنكەی كومیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی (سۆران 1226) ئاگاداری لەدایكبووانی بەرواری 1_1_2006 تا 25_2_2006 دەكاتەوە بە مەبەستی تۆمار كردنی ناوەكانیان سەردانیان بكەن.
لە ئاگاداریی نامەكەدا كە وێنەیان بۆ زاری كرمانجی ناردووە ئاماژە بەوە دراوە” كە لە دایك بووانی رۆژی ئاماژە پێ كراو دەتوانن سەردانی بنكەی كومیسیون بكەن لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران و ناوی خۆیان تۆمار بكەن بو ئەوەی بتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان” .
زیاتر روونكراوەتەوە ” خۆ تۆماركردن 10 رۆژ بەردەوام دەبێ لە 10_10_2006 تاكو 20_10_2006 و بەڵگەنامەكانی پێویست بو خۆ تۆماركردن بریتین لە كارتی نشتیمانی (نفوس، جنسیە)، كارتی زانیاری، فۆرمی خۆراك”.