زاری كرمانجی:
قایمقامی قەزای چۆمان، ڕایدەگەینێت، لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی، لە سنوری قەزای چۆمان و ناحییەكانی قەسرێ و حاجی ئۆمەران و سمیلان بە بڕی 500 ملیۆن دینار، خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت.
سوارە ئەكڕەم قایمقامی قەزای چۆمان، ئاشكرای كرد:” بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانمان لە بەدەست هێنانی خزمەتی زیاتر لەسەر بوددجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، ژمارەیەك پڕۆژەی تەندروستی جێبەجێ كراون و چەندین كەلوپەل و پێداویستی گرنگ بۆ نەخۆشخانە و بنكە تەندرووستییەكانی سنووری كارگێڕیمان دابین كراوە، بەمەش دەتوانرێ ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دروست بێت و لەمەودووا دەتوانرێ خزمەتی زیاتریان پێشكەش بكرێت.
قایمقامی چۆمان، روونی كردەوە، ئەو پڕۆژە و ئامێر و پێداویستیانەی دابین كراون پێكهاتوون، لە دابین كردن دوو ئامێری شوشتنەوەی گورچیلە و دانانی ئامێری ئار ئو لە نەخوشخانەی گشتی چۆمان و ناردنی دوو كارمەند بۆ خۆلێكی راهێنان لە ولاتی ئێران بۆ كاركردن لەسەر ئەم ئامێرانە، دابین كردنی ئامێری سۆناری پێشكەوتوو لە جۆری فیلیپس بە بری پەنجا ملیون دینار، دابین كردنی دوو ئامێری DR ی دیجیتالی تیشك بۆ نەخوشخانەی چومان و بنكەی قەسڕێ بە بری 45 ملیۆن دینار، هەروەها نوژەنكردنەوەی سەقفی و سەربانی نەخوشخانەی گشتی چۆمان بە بری 22 ملیۆن دینار، دروستكردن بنكەی تەندروستی گەزنە بە بری 158 ملیون دینار، دابین كردنی ئامێری سپایرال فوتوسێراپی بە بری ۷ ملیون دینار بۆ نەخوشخانەی چوما، دابین كردنی ئامێری تاقیگەیی هورمونات و پشكنینی گشتی خوێن بۆ نەخوشخانەی چومان، دابین كردنی ئامێری پشكنینی گشتی خوێن بۆ بنكەی تەندروستی قەسرێ، ئەنجامدانی هەندێك نوژەنكردنەوە لە بنكەی تەندروستی قەسرێ بە بری نزیكەی بیست ملیون دینار، نوژەنكردنەوەی شوقەكانی پزیشكان و دابین كردنی كەلوپەلی نوێ بۆ نەخوشخانەی چومان، دابین كردنی هەموو كەلوپەلی پێویست بۆ بنكەی تەندروستی حاجی ئومەران”.