زاری کرمانجی – چۆمان :
کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی ٢٦ گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە” لە بە دواداچوون و هەماهەنگیمان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لەسەر ئەو خزمەتانەی بۆ کەرتی تەندروستی لە چۆمان کراوە لە ماوەی یەک ساڵی دەست بەکاربوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە لە بەدواداچوونێکیان لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سۆران هەوڵی ئەوە هەیە کەوا خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە سنووری قەزای چۆمان بکرێنە گرێبەست و بۆ ئەو بابەتە نووسراو کراوەو چاوەڕوانی رەزامەندین”.