زاری كرمانجی-سۆران:
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاشكرای دەكات: ” سەبارەت بە بواری پەروەردە ماوەیەك پێش ئێستا لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنراوە و سەردانی زۆربەی قوتابخانەكانی كردووە، بە تایبەت ئەو قوتابخانانەی كە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە و بە یارمەتی دەزگای خێرخوازی بارزانیش، چەندین قوتابخانە نۆژەن كراونەتەوە”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” هەروەها لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە سەر بودجەی پەرەپێدنانی پارێزگاكان، نزیكەی ٥٠٠ ملیۆن دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، بەڵام پێویستمان بە چەند قوتابخانەیەكی نوێ هەیە، چونكە چەندین ساڵە قوتابخانەی نوێ دروست نەكراوە.”