شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت” لە ئەنبارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە و کاریگەریەکەی دەگاتە هەرێم”.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدینی گرتوەتەوە و پێشبینی دەكرێت لە كاتەكانی ئایندەدا كاریگەری لەسەر سنوری پارێزگای كەركوك، بەشێكی ئیدارەی گەرمیان و سنوری پارێزگای سلێمانی هەبێت لەگەڵ بارینی كەمێك باران”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی دروستبوونی ھەورە بروسکە و دیاردەی دابەزینی بای ھەورە بروسکەکان شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ زۆرێکی ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدینی گرتەوە و کاریگەریەکەی دەگاتە هەرێمیش.