پشتیوان كەریم- سۆران:
دوای بەڕێوەبەردنی پۆستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران بە شێوەی وەكالەت، كەسێك بە فەرمی بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان كراوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی لە سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراو ” كامەران حسێن مامند ” خەڵكی سنووری قەزای چۆمان، بە فەرمی دەستنیشانكراوەو لە ئایندەیەكی نزیك وەك بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سۆران دەست بەكار دەبێت.