زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣، سیمینارێكی تایبەت بە بابەتی دیپلۆماسیی كوردی لە هۆڵی د.فرسەت سۆفی لە زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت.
راگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، ئەم چالاكییە لە چوارچێوەی هەفتەی دیپلۆماسیەتی كوردیدا دەبێت كە پڕۆژەیەكی سیاسیی دبلۆماسییە و لەلایەن نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە فەرەنسا بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ زانكۆی سۆران بەڕێوەدەبرێت. لە سیمینارەكەدا كتێبی (دبلۆماسیەت و هزری سیاسیی كوردستانی) دەناسێندرێت و هاوكات، دوو پانێڵ بۆ پسپۆڕانی بوراەكە بەڕێوەدەچن و گفتوگۆی كراوە لەگەڵ ئامادەبوواندا ساز دەدرێت”.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، هەریەكە لە پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران، فەلاح مستەفا ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێم، عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە فەڕەنسا، ڕێزان نەجیب، لە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی لە فەڕەنسا، د. مەهدی مستەفا و د. موسڵح ئیروانی وتار و بابەتیان دەبێت.