دۆخی بازاڕ ناجێگیرە و كاریگەری بەسەر ژیلانی هاووڵاتییانەوە هەیە
بانكی ناوەندی بڕیاریدا سزای زیاتر لە 120 كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بدات و چەندین كۆمپانیاشی خستە لیستی رەشەوە كە تۆمەتی بەقاچاخ بردنی دۆلاریان بۆ دەرەوەی وڵات خراوەتە پاڵ.
ئەم بڕیارە لەسەر ئاستی عێراق كاردانەوەی لەسەر بازاڕی دراو دروستكردووە و بەهای دۆلاری لە ئاست دیناری عێراقی بەرزتر كردۆتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی، تا دێت توندتر دەبن، لە بەرامبەریشدا بەهای دینار ناجێگیرەو هەموو جومگەكانی بازاڕیش وەستاون. و كاریگەری خراپی لە سەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە.