زاری كرمانجی-چۆمان
لەسەر پێشینەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، دەستكراوە بە پڕۆژەی دروستكردنی بەربەستی ئاسنین (محجرە) بۆ لێواری بەشێك لە شەقامەكانی گەڕەكەكانی قەزای چۆمان.
لەمبارەوە موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەگەڵ ئەندازیاری شارەوانیمان پڕۆژەی دروستكردنی بەربەستی ئاسنین (محجرە)مان بۆ لێواری بەشێك لە شەقامەكانی گەڕەی سەكران و گەردین و شەهیدان و كۆشكی ئاشتی و كۆسرەتان لە سنوری شاروانیمان بەسەركردەوە، كە بە درێژای 372 مەتر ، بە مەبەستی كەم كردنەوەی مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان بەهۆی بەرزی شوێنەكان پێویست بوو دروست بكرێن”.
گووتیشی” : كارەكانی ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی چوار ملیۆن و نۆسەدو پەنجا هەزار دینار، لەسەر پێشینەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان جێبەجێ دەكرێت.