زاری كرمانجی-سۆران
لیژنەكانی تیمی چاودێری و پشكنین لە هۆبەی چاودێری و پشكنین، بڵاوی كردووەتەوە: ” فەرمانگەکەمان لە گەشتێكی فراواندا سەردانی بازاڕی سۆرانیان كردو ئەو شوێنانەی جگەرەی ئەلكترۆنی ڤیپ دەفرۆشن بە هاووڵاتییان، ئامێرەكانیان تۆماركران و لە بەدواداچوونەكەدا شوێن و خاوەن شوێن تۆماركران و بانگهێشتی فەرمانگەكەمان كران بۆ لێكۆلینەوەی زیاترو كاردانەوەی یاسایی بەپێی نووسراوی وەزارەتی بازرگانی ژمارە 4421 لە 17/9/2023 بۆ نەهێشتنی ئەو ئامێرانە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پێش دوو مانگ لەمەوبەر تەواوی ئەو شوێنانە ئاگاداركراونەتەوە بۆ نەفرۆشتن و گەراندنەوەیان بۆ كۆمپانیای لێهاتوو”.